![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/325_01504657609.jpg?itok=hdfPW8tk)
بە ئامادەبونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و راگری کۆلێژو سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێژ، کۆلێژی پەروەردە لە هۆڵی دکتۆر عەبدوڵڵا حەداد کۆنفڕانسی پێنجەمی بۆ پێشبڕکێی پڕۆژەی توێژینەوەکانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم سازکرد، لە مەڕاسیمی دەسپێکی کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەستخۆشی لە راگریەتی کۆلێژو مامۆستایان و قوتابیانی سەرکەوتوکرد کە لە سەرەتای ژیانی زانکۆییان بایەخ بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت. هەروەها سەرۆکی زانگ ئەوەشی گوت: جێگای دەستخۆشییە کە قوتابیانی قۆناغی یەکەم بە پۆستەر لەسەرجەم بەشە زانستی و مرۆڤایەتیەکان لە بابەتە گرنگەکانی زانستی پێشبڕکێ دەکەن کە دەبێتە سەرەتایەک بۆ توێژینەوەی زانستی کە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بایەخێکی زۆر بەو بوارە دەدەن. جێگەی باسە زانکۆی سەلاحەدین لە ماوەی ٢٠١٤/١/١ تا ٢٠١٥/٤/١ ژمارەی توێژینەوەکانی بڵاوکراوەی مامۆستایانی گەیشتۆتە ٦٦٨ توێژینەوە. هەر هەمان رۆژ لە کۆلێژی پەروەردە دووەمین پێشانگای زانستی بۆ پۆستەرەکانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرایەوە. شیاوی باسە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین رۆڵی گرینگی هەیە لە پەیوەندیکردن بە زانکۆ ناوەخۆیی و دەرەکییەکان بەتایبەت لەم ساڵدا دوو کۆنفرانسی زانستی لەگەڵ زانکۆی ئیشق لە هەولێر ئەنجامداوەو ساڵی رابردووش کۆنفڕانسێکی لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجی مالیزیی ئەنجامداوەو ئەمساڵیش هەمان کۆنفرانسی زانستی لە مانگی ئۆکتۆبەر لە زانکۆی ئێرلانگە – سۆرابایا لە وڵاتی ئەندەنوسیا ئەنجام دەدات.
بەروار :٢٠١٥/٥/١٢