له‌سه‌ر پانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شداری كۆنفرِانسی زانستی تایبه‌ت به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌شاری به‌رلین كرد. له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و بهرِێوهبهری په‌یمانگه‌ی گۆته به‌خێرهاتنی تایبه‌تی سه‌رۆكی زانكۆی سهلاحهدینیانكردو سوپاسی ئامادهبونیانكرد له كۆنفرانسه‌كه‌دا به یاوه‌ری سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی. وه ئاماژه‌یان به ره‌وشی كوردستان و عێراق كرد كه له هه‌مان كاتدا پرِۆژهكانی زمانی ئه‌ڵمانی و په‌یمانگه‌ی گۆته به‌رێكوپێكی بهرِێوهدهچێت. كۆنفرانسه‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند و چه‌ندین سمینار له باره‌ی زمانی ئه‌ڵمانی پێشكه‌شكران له‌لایه‌ن پسپۆرِانی زمانی ئه‌ڵمانی و چۆنیه‌تی دانانی پرِۆگرامهكان و مه‌شقپێكردنی مامۆستایان له‌باره‌ی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی له به‌شه‌كانی زمان و په‌یمانگه‌ی گۆته. له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌یمانگه‌ی گۆته ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له مه‌شقپێكردنی مامۆستایان و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندنی بالاَ(ماسته‌ر) بۆ قوتابیانی ده‌رچووی ئه‌مساڵ تاوه‌كو ستافی ئه‌كادیمی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین میلاكی مامۆستایان بۆ پرِبكرێتهوه.
شیاوی باسه له دوا ساته‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا دیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی كه بریتی بوو له مافوری قهلاَی هه‌ولێر و لۆگۆی زانكۆ پێشكه‌ش به نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو بهرِێوهبهری په‌یمانگه‌ی گۆته‌و هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌دا سمیناریان پێشكه‌ش كرد.
بەروار :٣/١٤ /٢٠١٥