رێككەوتی 10/24/ 2019 ، شاندێكی زانكۆی (سیرل میتۆدا), لە شاری ترناڤا لە وڵاتی سلۆڤاكیا، كە پێكهاتبوو لە ڕاگری كۆلێژی ئەدەبیات و سێ پرۆڤیسۆر لە بواری كۆمەڵناسی و زانستە رامیارییەكان, سەردانی زانكۆی سەڵاحەدینیان كرد، لە هۆڵی سمیناری سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین سمینارێك بۆ شاندەكە رێكخرا, تایبەت بە شێوازی پیادەكردنی پڕۆسەی بۆلۆنا لە زانكۆكانی سلۆڤاكیا. یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی (د.مستەفا صابر)، بەرێوەبەرو بەرپرسانی دلنیایی جۆری كۆلێژو بەشەكانی سەر بە زانكۆی سەلاحەدین ئامادەی سمینارەكە بوون