سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین سمینارێك بۆ میرزا دینایی، چالاكوانی نێودەوڵەتی بۆ كاری مرۆیی و هەڵگری خەلاتی نێو دەوڵەتی ئاورورا ساز كرد، لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین
رێككەوتی 11/19/ 2019، لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆ، سمینارێك بۆ چالاكوانی نێودەوڵەتی میرزا دینایی، سازكرا كە تایبەت بوو بە كاری خێروازی و ساتەوەختی رزگاركردنی بریندارانی شنگال و ئاوارە ئێزدییەكان، هەروەها چارەسەركردنیان لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەوهۆیەوە خەڵاتی نێودەوڵەتی ئاورورای وەرگرتووە
هاوكات لە لایەن د. ئەحمەد دزەیی، لە رێوڕەسمێكی شایستەدا خەڵاتی رێزلێنانی زانكۆی سەڵاحەدینی پێ بەخشرا