لە رێككەوتی 08/19/ 2019 بەئامادەبوونی بەریز(پ.د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرەكانی و ژمارەیەك لە ڕاگرو سەرۆك بەشەكانی كۆلێژەكان و بەریوەبەرانی زانكۆی سەلاحەددین سمینارێكی بۆ بەریز (د.هێمن) ساز كرد لە هۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین. لەسمینارەكەدا باسی لە هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و پاشان رونكردنەوەیەكی تیروتەسەلی خستە روو بۆ ئامادەبوان لەسەر ریبەری ئامادەكردنی بەرنامەی كاری زانكۆ و وەزارەتی خویندنی بالا لە چوارچیوەی هیلەگشتیەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان .