رێكەوتی 4-5/ 4/ 2019 بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین، بەشی شوێنەواری كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی رێكخراوی ( IFPO) فەرەنسی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ساز كرد لەژێر ناونیشانی (مەسیحیەت لە عێراق, لەگەڵ هاتنی ئیسلام) لە هۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو. جیگەی باسە توێژەرانی بیانی لە چەندین وڵاتی جیا هاتبوون توێژینەوەی زانستی و دوكیۆمێنتاریان خستەڕوو دەربارەی مێژوو و شوێنەواری كۆنی مەسیحەكانی عیراق خستە روو.