رێكەوتی 06/13/ 2019 بەئامادەبونی (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و ژمارەیەك لەڕاگرو مامۆستایانی زانكۆ، مەراسیمێكی رێزلێنان و خەڵاتكردنی بۆ پرۆفیسۆری نوێیەكان و ئەو توێژینەوانەی ئیمپاكت فاكتەریان هەیە رێكخست لەهۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین.