رێككەوتی 9-10/ 4/ 2019 لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی (د. ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و ژمارەیەك لەمامۆستایانی پسپۆڕ لە بواری مێژوو لە زانكۆكانی كوردستان و وڵاتانی فەڕەنسا، عێراق و ئێران، بەشی مێژووی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەلاحەددین دووەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەبارەی مێژووی كوردستان لە ژێرناونیشانی (هەولێر لە سەرچاوە مێَژووییەكاندا) لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین سازكرد. تیاییدا چەندین توێژینەوەی زانستی و دیكیۆمێنتاری لەسەر شاری هەولێرپێشكەش كران، كۆنفرانسەكە دوو رۆژ بەردەوام بوو.