رێككەوتی 22-23/ 1/ 2020 ، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی حكومه‌تی عیراقی فیدرال و پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، یه‌كه‌مین كۆنگره نێودەولەتی بەناونیشانی (نانۆ ته‌كنه‌لۆجی و پراكتیككردنهكانی) به‌هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی مه‌لایا له وڵاتی مالیزیا و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراقی فیدرال له‌هۆڵی كۆچه‌ر بیركار لە سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا، هه‌روا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌سته‌ی پیشه‌سازی عێراقی فیدرال پێشكه‌شكرا، لە ووتەیەكدا پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له‌هه‌موو ئه‌و كۆنگرانه كرد، كه له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دیندا ئه‌نجام ده‌درێ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌میوانداری كۆنگره و به‌شداریكردنی كۆنگره‌كان به‌رده‌وامبووه، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا چەندین مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین بە توێژینەوە به‌شداریان كردوە، هه‌روا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه نانۆ ته‌كنه‌لۆجی ئێستا له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی زانست‌دا بوونی هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌رووی پیشه‌سازی و پزیشكیدا، هه‌روا مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌م بابه‌ته‌شدا پێشه‌نگی ناوچه‌كه و زانكۆكانن. شایانی باسە ئه‌م كۆنگره‌یه 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت و 87 توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ و دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر (3) ته‌وه‌ر، ئه‌مه‌و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به پراكتیكی بایۆته‌كنه‌لۆجی و ته‌وه‌ری دووه‌میش به‌ناویشانی دروستكردنه و خه‌سڵه‌ته، هاوكات ته‌وه‌ری سێیه‌می به‌ناونیشانی نانۆ ووزەیه. له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی حكومه‌تی عێراقی فیدرال، پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بروانامە و لۆگۆی كۆنگرە پێشكه‌ش به توێژه‌ران و جێبهجێِكارانی كۆنگره‌كه كرد