رێككەوتی 2019/7/31 ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین میوانداری بەریز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (د.ئارام محمد قادر)ی كرد لەهۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆ، لەسەرەتایی كۆبونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین (د. ئەحمەد دزەیی) بەخێر هاتنی وەزیری خوێندنی باڵای كرد، دواتر چەند داواكاریەكی ئاراستەی جەنابیان كرد بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی كەرتی خوێندنی باڵا لە زانكۆی سەلاحەدین. دواتر وەزیری خوێندنی باڵا (د.ئارام محمد قادر) خۆشحالی خۆی دەربڕی بە یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین وە دووپاتی كردەوە كە ئامادەی هەموو هاوكاریەك و پالپشتی یەكە بۆ زانكۆی سەلاحەدین چونكە پێش راپەرین و دوایی راپەرینیش زانكۆی سەلاحەدین رۆلێكی كاریگەری هەبوە لە پێگەیاندنی دەیان سەركردەو كادیری پرۆفیشناڵ لە بواری جیاجیاداو وە پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.