رێكەوتی 11/03/ 2019 بە سەرپەرشتی (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین كۆبونەوەی مانگانەی خۆی لە هۆلی سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامدا. دوایی كۆبونەوەكە لە لایەن سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین هۆلێكی مۆدێرن لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆ كرایەوە، جێگەی باسە هۆڵەكە بۆ كۆڕو كۆبونەوەو سمینار ئامادە كراوە، گشت پێداویستی یەكانی دەنگی و داتاشۆ و مێزو كورسی بۆی تەرخان كراوە