ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
ئەمرۆ رێككەوتی 21/12/2020، بە ئامادەبونی بەرێزان (د. عبدالفتاح عبدالرزاق) بریكاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەرێز (د.جەوهەر فتاح) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرەكانی سەرۆكی زانكۆو ڕاگرەكانی كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین، ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە هۆڵی كۆچەر بیركار، لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامدا، شایانی باسە، لە كۆبونەوەكەدا بەشێوەیەكی گشتی تیشك خرایە سەر پرۆسەی خویندنی ئەمسال لە زانكۆی سەلاحەدین كە لەژێر رێككارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو