رێككەوتی 4/6/2020، ئەنجومەنی زانكۆی سەلاحەدین دووەم كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەبارەت بە جێ بەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستی بۆ ساڵی ئەكادیمی 2019-2020
لەژێر سەرپەرشتی (د.جەوهەر فتاح) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بەوەكالەت، دووەم كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە هۆلی كۆچەر بیركار، لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین. لە كۆبونەوەكەدا كە یاریدەدەرەكانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكان ئامادەی بوون، باس لە بەرنامە و پلان و رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كران سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ئەكادیمی 2019-2020، لەچوارچێوەی جێ بە جێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان له ناوەندەكانی كۆلێژەكاندا بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنە