رێككەوتی 12/01/ 2019، لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، د. مستەفا عەتار، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆى سەلاحەددین، بۆ كاروباری زانستی، د. وەلاء غازی دزەیی، بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانكۆی سەلاحەدین، دووەمین خولی پێداگۆجی، دەستی بەكارەكانی كرد، كە تێیدا سەرۆكی زانكۆ، گوتارێكی پێشكەش كرد و سوودی ئەو خولەی بۆ قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا روون كردەوە.