رۆژی سێشەممە 23/4/2019 لە هۆڵی كۆچەر بیركار سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەڵاحەدین, بە ئامادەبوونی (د. ئەحمەد دزەیی), سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و بەرپرسی لقی دوو (ئەحمەد كانی) و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حزبی و حكومی، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان, لەیادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی, كۆنفرانسێكی بەناونیشانی (پرسی ئافرەت لە میدیای كوردیدا) سازدا و چەندین پانێل و توێژینەوەی زانستی لەسەر پرسی ئافرەتی كورد ئەنجام درا و دواتر خەڵاتی رێزلێنان پێشكەشی چەند كەسایەتییەكی ئافرەتی كوردی سەركەتوو كرا.