یەكەمین كۆنفرانسی پێشبڕكێی پێدانی گرانتی نێوخۆیی زانكۆ بە قوتابیان
رێككەوتی 2/6/ 2020 ، بەچاودێری پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین یەكەمین كۆنفرانسی پێشبڕكێی پێدانی گرانتی نێوخۆیی زانكۆ بە قوتابیان، لەهۆڵی كۆچەر بیركار لەسەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین سازكرا، لە ووتەیەكدا، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ، جەختی كردەوە لەسەر پێشوەچونی هەموو بەشەكانی ئاستی زانستی لەنێوەندی كۆلیژەكانی زانكۆی سەلاحەدین، هەروەها باسی ئەو پێشوەچونانەی مامۆستایانی زانكۆی سەلاحەدین كرد كە توانیویانە توێژینەوەكانیان لەزۆربەی جۆرناڵە بەناوبانگەكانی زانستی نێو دەولەتی بڵاوبكەنەوە، كە ئەمەش كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتی زانكۆكانی جیهان، دواتر دەستخۆشی لەو قوتابیانە كرد، كە لە و پێشبڕكێیەدا بەشدار بوونەو خاوەنی پرۆژەو ئایدیای مۆدێرنن. لە كۆتایی ووتەكەیدا هیوای خواست لەداهاتوودا ئەم جۆرە پێشبڕكێیانە بەردەوامی هەبێ بۆ ئەوەی قوتابیان هان بدرێن بۆ ئەنجام دانی پرۆژەی مۆدێرن و زانستی نوێ.
دواتر، قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین، توێژینەوەو پرۆژەكانیان بە سكرین شۆ، بۆ ئامادەبوان روونكردەوە لە دوو هۆڵی جیادا ، لە كۆتاییدا، قوتابییە توێژەرەكان لە لایەن زانكۆی سەلاحەدین بەپێی پێوەرەكانی زانستی، یەكەم و دووەم خەڵاتی باشترین توێژینەوە و ئایدیا وەردەگرێ