رێكەوتی 6-7 /11/ 2019 بە سەرپەرشتی (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، یەكەمین كۆنفرانسی نێو دەوڵەتی زانستە كشتوكالیەكان لە هۆلی سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو، كە تیاییدا 229 توێژەر لە 35 زانكۆی جیاجیای عیراق و 7 زانكۆی بیانی كە بە 93 توێژینەوە بەشداریان تێدا كرد. جێگەی باسە كۆنفرانسەكە دوو رۆژی خایاند، هەر لە میانەی كۆنفرانسەكەدا پێشانگایەكی بەرهەمە كشتوكالیەكان و سامانی ئاژەڵی كرایەوە