رێككەوتی 02/23/ 2021، بەئامادەبونی بەرێز(د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەرێز (د. ئاڵان حمە سعید) وەزیری پەروەردەو بەرێز (د. پشتیوان صادق) وەزیری ئەوقاف، بەناونیشانی بەرەو خوێندن و سیستەمێكی وەرگرتنی هاوچەرخ و لە پێناو( ریفۆرمی خوێندنی پیشەیی و وزەی گەنجان ئاوێتەی بازاری كاری كوردستان دەكات) و (سیستەمی وەرگرتنی هاوچەرخ زامنی پەرەپێدانی توانای داهێنانە)، یەكەمین دیداری هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو