وۆركشۆپی نێودەڵەتیی هاوبەش (لێكۆڵینەوەكانی كەلتوور و دەستنووسی سریانی) لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
رۆژانی 23-24 /9/ 2019, وۆركشۆپی نێودەوڵەتیی هاوبەش (لێكۆڵینەوەكانی كەلتوور و دەستنووسی سریانی) لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بەرێوەچوو، لەلایەن كۆلێژی پەروەردەى زانكۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ كتێبخانەی نیشتمانی فەڕەنسی و زانكۆی كاسۆلیكی- هەولێر بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای دەستپێكی وۆركشۆپەكەدا سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین (د. ئەحمەد دزەیی) گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: كە هەر لەسەرەتای دروستبوونی بەشی سریانی زانكۆی سەڵاحەدین هەموو پاڵشتییەكی ئەو بەشەی كردووە، چونكە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە، بۆیە گرنگیمان بەو بەشە داوە، بۆ ئاشنابوون بە كلتوری سریانی.