رێككەوتی 7 – 8/ 4/ 2019 بە سەرپەرشتیی (د. ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وۆركشۆپی پێداچوونەوەی پرۆگرامەكانی خۆێندنی بەشەكانی زمانی كوردی، عەرەبی و توركی لە كۆلێژەكانی زمان - ئاداب لە هەرێمی كوردستان لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بەرێوەچوو.