رێككەوتی 12/12/ 2019، سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین سمینارێكی بۆ (د.نجم عبود المسعودی) راوێژكاری پزیشكی و كیمیایی ئەندامی) لە زانكۆی (كۆنستانزی ئەلمانیا) لە هۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین رێكخست، لەژێر ناونیشانی (چارەسەری نوێ ی شێرپەنجە و دۆزینەوەی دەرمانی چارەسەری دیاریكراو)، شایانی باسە، (د. مستەفا صابر عەتار) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری زانستی و ژمارەیەك لە مامۆستایانی گشت كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین ئامادەی سمینارەكە بوون