رۆژی پێنچ شەممە رێككەوتی 09/05/ 2019 بەئامادەبونی (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، لە هۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (رەندێ خەسرۆ دزەیی) كرا. دوای گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكە ، كە تایبەت بوو بە پرۆسەی منداڵی بلووری، بە پلەی نایاب نامەكە پەسەند كرا وەك بەدەستهێنانی بروانامەی ماستەر لە بەشی بایۆلۆجی كۆلێژی زانست، زانكۆی سەلاحەدین.