بە بۆنەی لە دایكبونی پەیامبەری ئیسلام (د.خ)، پیشانگایەكی تایبەت بە دەستنووسی زانایانی كورد كرایەوە
رێككەوتی 19 /11/ 2019، بە بۆنەی لەدایكبونی فەخری كائینات (محمد) دروودی خوای لەسەر بێ، لە لایەن (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین ، پیشانگایەكی تایبەت بە دەستنووسی كۆمەڵێك زانایانی ئایینی كورد لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین كردەوە، ئەو دەستنووسانە مێژوویان بۆ سەدان ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە، لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سەلاحەدین پارێزراون