رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 09/1/ 2019 بەڕێوەبەرایەتیی كارگێری سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین خولێكی سێ رۆژەی بۆ رێپێدراوی یەكەم (رێبوار عەبدولمەجید قادر) وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر كردەوە لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین, شایانی باسە بەشێك لە فەرمانبەرەكانی كۆلێژەكان و بەرێوەبەرایەتیەكانی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین بەشداربوون. كە تیاییدا روونكردنەوەو هۆشیاری دەربارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە و چۆنیەتی كوژانەوەو كۆنترۆلكردنی بە شێوەیی تیۆری و پراكتیكی باس كرا.