رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 08/29/ 2019 بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد دزەیی, سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و د. مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، لە هۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین گفتۆگۆی تێزی دكتۆرای قوتابی (پاوان سیروان دزەیی) كرا، كە تێزەكە هاوبەش بوو لە نێوان زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی پاڤیای ئیتاڵی كە لە تێزەكەیدا چارەسەرێكی نوێی بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆنی پێشنیار كرد بوو، دوای چوار كاتژمێر گفتوگۆ بە پلەی نایاب تێزەكەی پەسند كرا.