رۆژی یەكشەممە 20/1/2019 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین, بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 كەس لە هەوادارانی پەلەوەر, فێستیڤاڵی ناساندنی مریشكی جوانی كوردی لەلایەن بەشی سامانی ئاژەڵی كۆلێژی كشتوكالی زانكۆی سەلاحەدین و رێكخراوی داكۆكی لە مافی ئاژەڵان و رێكخراوی دوانزە سوارەی كوردستانەوە ساز كرا، تێدا پیشانگایەكی تایبەت بەو جۆرە مریشكە كرایەوە و چەندین جۆری خرایە روو هەروەها جۆری (دی ئێن ئەی) ئەو جۆرە مریشكانە خرایە روو كە لەبنەرەتدا مریشكی رەسەنی كوردین.