رێكەوتی 10/18/ 2019، بەئامادەبونی (د.جەوهەر فتاح) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و ڕاگری كۆلێژی كشتوكال و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی سەلاحەدین، رێكخراوی داكۆكیكردن لە مافی ئاژەڵان و رێكخراوی بەخێوكەرانی باڵندەی جوانی, بە هەماهەنگی بەشی سامانی ئاژەڵی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین, دووهەمین فیستیڤالی نێودەولەتی بالندەی جوانی بەرێوەچوو، لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین. كە تیاییدا باڵندەكان نمایش كران و كێ بڕكێ لەسەر جوانترین باڵندە كرا، لە لایەن ناوبژیوانی نێودەولەتی. جێگەی باسە كێ بڕكێ یەكە بە بەشداری سەدان باڵندە و پەلەوەری جوانی كوردی بەرێوەچوو