لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین, چوارەمین سیمپۆزیەمی نێوان زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی فرایبێرگ, بەڕێوەچوو.
لە رۆژانی 24-11/25/ 2019 لە هۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین، چوارەمین سیمپۆزیەمی نێوان كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی فرایبێرگی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، كە چەندین توێژینەوەی زانستی لەو سیمپۆزیەمە خرایەڕوو.
لەو سیپۆزیەمەدا بە بەشداری چەندین مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی فرایبێرگی ئەڵمانی بەرێوەچوو باس لە نوێترین گۆڕانكارییە تەكنیكییەكان لە نێوان تاقیگەكانی هەردوو زانكۆ كرا