رێككەوتی 24/4/2019 بە سەرپەرشتیی د.یوسف گۆران, وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی د.ئەحمەد دزەیی, سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانكۆ ، بنكەیەكی تایبەت بە خولی پێداگۆجی (رێبازی وانەگوتنەوە) كرایەوە لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین، شایانی باسە ئەو خولە تایبەتە بە هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دكتۆرا وە دوای تەواو كردنی خولەكە نازناوی زانستی بە بەشداربوانی خولەكە دەدرێت.