رێككەوتی 20/ 08/ 2019بە سەرپەرشتی سەرۆكی لێژنەی پلانی چوار ساڵەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین (پ.د.ئەحمەد دزەیی) دووەم سمینار رێكخرا بۆ (د.هێمن فازل) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری هەماهەنگی و بەدواداچوون لەهۆلی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین كە تیاییدا هێڵە گشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان روون كرایەوە
لە سەرەتایی سمینارەكەدا (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و بە كورتی باسی هێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆی حكومەت هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبوان كرد، دواتر (د.هێمن فازل) باسی پلان و پرۆژە و كاروچالاكیەكانی چوار ساڵی ئایندەی زانكۆكان لەچوارچێوەی پەرەپێدانی كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان روون كردەوە كە ئەو پرۆژەو كاروچاڵاكیانە لەچوارچێوەی بەرنامە و پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەبێت. جێگەی باسە ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان و بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەی سمینارەكە بوون.