رێككەوتی 06/27/ 2019 لەژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبونی (سالار عوسمان) بریكاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەرێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بەهەماهەنگی رێكخراوی رۆشنبیری و هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەكان، هەلسا بەكردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری لاوان دژی ماددە هۆشبەرەكان لەسنووری ناوەندەكانی پارێزگای هەولێر لەهۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەژوو كە تیاییدا هەردوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین (د. سارا محسین) پسپۆر لە بواری ڕاگەیاندن و (د.ابراهیم رەمەزان خۆشناو) سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەكان سمیناریان پێشكەش كرد . شایانی باسە نەتەوە یەكگرتوەكان رێكەوتی 26/6 هەموو سالێكی دیاریكردوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیهان دژی ماددە هۆشبەرەكان.