رێككەوتی 02/28/ 2021، بەئادەبوونی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ
لەسەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین، بەدروشمی (هونەر ئاوێنەی گەلە) پیشانگەی ساڵانەی بەشی شێوەکاری کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە، لەو پێشانگایەدا نزیکەی 500 بەرهەمی جۆراو جۆری دەستكرد خرایە روو، کە بریتی بوون لە وێنەکێشانی سەرکاشی، سیرامیک، گڕافیک، تابلۆی رەنگی، رەنگی زەیتی، تابلۆی رەنگی ئاوی، هێلکاری، هەموو بەرهەم و تابلۆکان کاری قوتابییەکانی بەشی شێوەکاری بوو.
یەکەمجارە لەمێژووی کۆلیژی هونەرە جوانەکاندا، جگە لەنمایشکردنی بەرهەمەكان، تابلۆکان بۆ فرۆشتنیش دانرابوون، ئەمەش بۆ بەبازاڕکردن و زیاتر گرنگیدانە بە بەرهەمی خۆماڵی و دەستڕەنگینی قوتابیانی زانكۆ. شایانی باسە، هەموو بەرهەمەکان سەلیقەی شێوازی هونەری و ماندوو بوونی قوتابيانی پێوە دیار بوو