بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەل کۆمپانیای الحدیثة بۆ کۆنترۆل کردنی بەرهەم و هەڵسەنگاندنی جۆری وێرک شۆپێکان ئەنجامدا لە ژێز ناونیشانی:
(ISO 20387:2018 & ISO 9001:2015) Biotechnology-Biobanking Certification.
Standards and Requirements for SURC Labs.
لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣-٥-٢٠٢٦ بە چاودێری بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر (سمیر جودت بلال) بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و نوێنەرانی کۆمپانیا الحدیثة و گشت مامۆستیان، وێرک شۆپیكی تایبەت ئەنجامدرا بە مەبەستی تەواو کردنی هەنگاوەکانی بە ستاندارد کردنی تاقیگاکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و وەرگرتنی بروانامەکانی (ISO 20387:2018 & ISO 9001:2015)ی جیهانی.
شایانی باسە بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی هەنگاوی زۆری بریوە لەو بوارەدا و ئێستا کار لە قۆناغە وورد و پێشکەووتوەکان دەكرێت.