كۆنووسی (یەكەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سهڵاحهدین 2022-2023
ڕێكەوت: 6/09/2022
ڕۆژی: سێ شهممه
كات: 10:00ی بەیانی
شوێن: هۆڵی عەبدوڵڵا حەداد-كۆلێژی پەروەردە
بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی كۆلێژەكان جگە لە نوێنەری (كۆلێژی ئەندازیاری) نەبێت، یەكەم كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. لەسهرهتای كۆبوونەوەكەدا بهرێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بەدەستنیشانكردنی بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان، پێشنیاركرا كە كۆلێژەكان لەكاتی دەستنیشانكردنی بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەهەماهەنگی و ڕاگۆڕینەوە بێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی سەرۆكایەتی زانكۆدا چونكە كاتێك كۆلێژێك بەرپرسی دڵنیایی جۆریی دەگۆڕێت چەندین گرفت و لەمپەر لەبەردەم جێبەجێكردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و پرۆسەی ڕانكین دروست دەكات بۆ زانكۆمان لەبەرئەوەی ناكرێت بۆ هەر بەرپرسێكی دڵنیایی جۆریی، كە تازە دێتە ناو پرۆسەكەوە سەرجەم ڕێنماییەكانی پێشووتر دووبارە بكرێنەوە یاخود زانیاری پێویستی لەبارەیانەوە نەبێت و لێیان بێ ئاگابێت.
دووەم: سەبارەت بە پێدانی سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ ئەو مامۆستایانەی كە پلەی شایستەیان لە پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی بەدەستهێناوە، پاش ئەوەی ووردبینی ئەنجامەكان كراو، هەروەها پێداچوونەوە بەگازاندەی مامۆستایاندا كرا، پێشنیاركرا وەكو نەریتی هەموو ساڵێك لە دەستپێكی ساڵی خوێندندا، سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆو سوپاسنامەی ڕاگری كۆلێژ ببەخشرێت بەو مامۆستایانەی كە پلەی شایستەیان لە پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی بەدەستهێناوە
سێیەم: سەبارەت بەو مامۆستا بەڕێزانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بۆ مەبەستی پلەبەرزكردنەوە، جەخت لەوەكرایەوە كە پێویستە مامۆستایان ئاگاداربن لەوەی كە تەواوی زانیارییە پێویستەكانی ناو پرۆفایلی ئەكادیمی بەدروستی پڕكرابێتەوە پاشان داواكاری پێشكەش بكات بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان، هەر مامۆستایەكیش ئەگەر كەم و كورتی لە پرۆفایلی ئەكادیمییەكەی هەبوو، ئەوا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ، لە كەموكوڕییەكان ئاگادار دەكرێتەوە، پاش چاكردنەوەی زانیارییەكان وپیشكەش كردنی سیڤیكی تەواوی یونیفورم. ئەوكات داواكاری پێشكەش دەكات.
چوارەم: سەبارەت بەگشتاندنەكەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ لەبارەی خەرج نەكردنی سەروانەی زێدەكی بۆ ئەو مامۆستایانەی كە كەم و كورتی لە پرۆفایلی ئەكادیمیان هەیە، جەخت لەوە كراوەیەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن، ئەم ڕێنماییە جێبەجێ دەكرێت بەسەر سەرجەم مامۆستایانی كۆلێژەكاندا بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆك بەشەكان و بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەشەكان بۆ جێبەجێكردنی گشتاندنەكەو وەرنەگرتنی فۆرمی سەروانەی زێدەكی لەو مامۆستایانەی، كە كەموكورتی لە پرۆفایلی ئەكادیمیان هەیەو بەشداری پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ناكەن.
پێنجەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی فیدباكی قوتابیان جەخت لەوەكرایەوە، كە لە هەردوو سمستەر دەبێت فیدباكی قوتابی بۆ هەموو مامۆستایان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش باشترە ڕاستەوخۆ لەپاش تاقیكردنەوەی میدتێرم لەهەر سمستەرێكدا، پرۆسەی فیدباك ئەنجام بدرێت.
شەشەم: سەبارەت بەهەڵسەنگاندنی (پرۆژەی دەرچوون)، جەخت لەوەكرایەوە پێویستە سەرجەم بەشەكانی كۆلێژەكان لە ڕێكەوتی 20/11 دەست بەئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بەرایی بۆ پرۆژەی دەرچوون بكەن، بۆیە باشتر وایە هەر لەسەرەتای ساڵەوە لیژنەكانی هەڵسەنگاندنی پرۆژەی دەرچوون بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغی كۆتایی پێكبهێنرێت وهەروەها مامۆستای سەرپەرشتیاریش قوتابییەكانی لەم ڕێكەوتە ئاگاداربكاتەوەو هەفتانە (غیاب)ی قوتابییەكانی وەربگرێت.
حەوتەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی ساڵانەی بەخشینی گرانتی زانكۆ بە باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین ئایدیای بەسوود، پێشنیاركرا (15,000,000)پازدە ملیۆن دینار تەرخان بكرێت بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە، كە واباشترە لە كۆتایی مانگی10 ئەنجام بدرێت.
هەشتەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی ساڵانەی پێدانی گرانت بە باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین ئایدیا، جەخت لەوەكرایەوە كە سەرجەم بەشەكانی كۆلێژەكان لەسەرەتای ساڵی خوێندنەوە ئامادەسازی بكرێت و قوتابیان هانبدەن بۆ بەشداریكردن، بۆ دەستنیشانكردنی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین ئایدیا لەسەر ئاستی هەربەشێك پێشنیاركرا كە هەر بەشێك كریتریا دەستنیشان بكات بۆ هەڵبژاردنی باشترین پرۆژەی دەرچوون، باشتریش وایە 50%هەڵسەنگاندنەكە لەلایەن لیژنەی زانستی بەشەوە بێت و 50%هەڵسەنگاندنەكە لەلایەن هەڵسەنگێنەری دەركییەوە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی باشترین پرۆژەی دەرچوون لەهەر بەشێك شەفافیەت و بەرچاوڕوونی تەواوی تێدابێت بۆ قوتابیان و مامۆستایانی بەشەكە.
نۆیەم: سەبارەت بە چواربابەتە هاوبەشەكەی قۆناغی یەكەم(كارامەیی كۆمپیوتەر، كوردناسی، كارامەییە ئەكادیمیەكان، ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆ)، هەروەها (پرۆژەی دەرچوون) قۆناغی چوارەم، پێشنیاركرا لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندندا وێركشۆپ ئەنجام بدرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی ئەو بابەتانە دەڵێنەوە لەبەشەكان، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی كە یەكەم ساڵیانە لەوانە وتنەوەی ئەو بابەتانە، بۆئەوەی بەرچاوڕوونی تەواویان هەبێت لەسەر ڕێنماییەكانی ئەم بابەتە هاوبەشانە.
دەیەم: سەبارەت بەگۆڕانكاری لە بڕگەكانی زانستخوازی بەردەوام(CAD)، بڕگەكانی هەگبەی مامۆستا(TP)، پێشنیاركرا سەرجەم مامۆستایانی كۆلێژەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان، هەر پێشنیارو ئیزافەكردنێك بە پێویست دەزانن بەنووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆی بكەن، دوا وادەش بۆ وەرگرتنی پێشنیارو سەرنجەكان ڕێكەوتی 10/10/2022 دەبێت.
یانزدەهەم: سەبارەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن، پێشنیاركرا لە هەربەشێكدا لیژنەی زانستی بەش ڕاوسەرنج و پێشنیاری قوتابییە یەكەمەكانی بەشەكە وەربگیرێت، قوتابیانیش بەشداربن لە گۆڕانكاری و پەرەپێدانی بابەتەكاندا.
دوازدەهەم: سەبارەت بەو كۆلێژانەی كەوا لە بەشەكانیان مەشقی هاوینەیان(تدريب صيفي) هەیە بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی مەشقەكە، پێشنیاركرا بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی زانكۆ لەگەڵ سەرجەم ئەو بەشانەی كە مەشقی هاوینەیان هەیە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، بۆ دیاریكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ مەشقی هاوینە، بەجۆرێك بێت تاوەكو قوتابیان زۆرترین سوود وەربگرن لە ئەنجامدانی مەشقەكەیان.
سێزدەهەم: سەبارەت بە بڕگەی نۆیەم لە كۆنووسی(پێنجەم)ی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، پارساڵ كە تێیدا داوامانكردبوو لە سەرجەم بەشەكانی گشت كۆلێژەكان، كە بۆ ڕێكخستنی شێوازی دابەشكردنی نمرەی كۆشش بۆ سیستمی سمستەر لە سەرجەم قۆناغ و بەشەكانی كۆلێژەكاندا، ڕاو پێشنیاری خۆیان بۆ ئەم مەبەستە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان تاوەكو لەسەرجەم كۆلێژەكاندا یەك شێوازی دابەشكردن بۆ نمرەی كۆشش پەیڕەوبكرێت. لەسەر بنەمای ئەم نمونەیە هەر كۆلێژێك تاوەكو ڕێكەوتی 22/9/2022 پێشنیارو سەرنجی خۆی پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی زانكۆ بكات.
نمونەیەك لە خشتەی دابەشكردنی نمرەی كۆششی قوتابیان 40%
نمرەی ئامادەبوونی قوتابی لەناوپۆل |
نمرەی (وێرك لۆد) قوتابی سیمینار، ئێسەی، ڕاپۆرت، گروپوێرك، بەشداری لەچالاكی زانستی سمپۆزیۆم و وێركشۆپ وكۆنفرانس...هتد |
نمرەی تاقیكردنەوەی میدتێرم |
كۆی نمرەی كۆشش |
|
|
|
40 |
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان
Attachment | Size |
---|---|
کۆبوونەوەى یەکەم 22-23107.36 KB | 107.36 KB |