رێككەوتی 2/11/ 2019، سەندیكای ئەكادیمییەكانی عێراق و سەنتەری گەشەكردنی ستراتیژی ئەكادیمی، بەهاوكاری لەگەڵ زانكۆی سەلاحەدین، لەژێر دورشمی خوێندن و كێشەكانی، لەسایەی پێشكەوتنە خێرایەكان، كۆنگرەی دووەمی زانستی نێودەوڵەتی لەهۆڵی كۆچەر بیركار لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین سازدا، لەسەرەتادا پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ، وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا باسی لەهەموو ئەو خاڵانە كرد، كە ئێستا خوێندن رووبەڕووی دەبێتەوە، بەپێویستیشی زانی لەژێرسایەی پێشكەوتنی خێردا، خۆی بگونجێنی تا بەهیچ شێوەیەك دانەبڕێ لە زانستی نوێ، لەپاشاندا نەقیبی سەندیكای ئەكادیمییەكانی عێراق، وتەیەكی پێشكەشكرد، تیایدا باسی لەسازدانی ئەو كۆنگرە زانستییە كرد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو توێژینەوانەی لەم كۆنگرەیە پێشكەش دەكرێ، ئەگەر پراكتیك بكرێ، وەچەرخانێكە لەپەروەردە و فێركردن لەعێراقدا، ئەوەی شیاوی باسە زیاتر لە 300 توێژینەوە خراوەتە روو، هاوكات 185 توێژینەوە پەسەند كراوە تا لەم كۆنگرەیەدا بخرێتە روو.