بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەرەپێدانی پِرۆگرامی خوێندن پ.د. فاتیمە رەشید حەسەن باجەلانی لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی پ.د. ئیبراهیم حەمەڕەش یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو بەرپرسی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێژەکان و قوتابیانی بەشداربوو، پێشبرکێ گفتوگۆى ئەکادیمى و پۆستەر لەسەر ئاستی کۆلێژەکان بەڕێوەچوو، ئەمەش وەک یەکێک لە هەرە هەنگاوە گرەنگەکان هەژمار دەکرێ بۆ پێشخستنى زانکۆ و برەودان بە رەوتى زانستى و هاوشانکردنى بە زانکۆ بیانیەکان لەرووی بەرزکردنەوەی تواناى قوتابیانی زانکۆ لەبیرکردنەوەی رەخنەگرانە وە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ دروستکردنی پۆستەری ئەکادیمی. ئەم بابەتە بایەخێکى زۆرى هەیە چونکە ئەمە لە بەرژەوەندى کۆمەڵگا و زانکۆیە، بوونى ئەم بابەتە و خزاندى لە نێو پڕۆگرامى خوێندنى زانکۆ سەلاحەدین لەلایەن پڕۆسەی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن بە باشترین هەنگاو هەژمار دەکرێت وئامانجی خۆی پێکهێناوە لەم چوار ساڵەی رابردوو کەپەیڕەو کرا. دوای گفتوگۆکردنی لێژنەکان و هەڵسەنگاندنی قوتابیانی بەشداربوو لە هەردوو تەوەرەدا خەڵاتی زانکۆ بەسەر یەکەمی سەرئاستی هەردوو تەوەرە لە بەشە مرۆڤایەتی و زانستیەکان دابەشکرا.
یەکەمی بەشە مرۆڤایەتییەکان لەپۆستەر: ئیڤانە ئیسماعیل عبدالمجید لە کۆلێژی پەروەردە .
یەکەمی بەشە زانستیەکان لەپۆستەر: هێدی سەلاح لە کولێژی پەروەردە .
یەکەمی بەشە مرۆڤایەتیەکان لە دیبەیت: ڤالان عدنان ،زوان کمال ،ایلاف بکر ، ژین کۆسرەت، بروسک کاوە لە کولێژی پەروەردەی بنەڕەتی.
یەکەمی بەشە زانستییەکان لە دیبەیت: سەروین علی جمیل ،خەرمان ێەلاح عزیز ،محمد هونەر محمد ،ژاڵە شۆڕش حەمە لە کولێژی کوشتوکاڵ .
بەروار:٢٠١٥/٦/١٤