پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەمیانی بەشداریکردنی لە گەورەترین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆ فاتح لە شاری ئەستەنبۆڵ لە بارەی کێشەکانی خوێندنی باڵا لەگەڵ شاندی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، رێککەوتننامەیەکی هاوبەش واژووکرا لەلایەن هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی زاخۆ لەگەڵ زانکۆی فاتح دوای پەسەندکردنی لەلایەن یۆک تورکی کە گەورەترین دەسەڵاتی خوێندنی باڵایە لە کۆماری تورکیا. شیاوی باسە لەو کۆنفڕانسەدا ساڵانە زانکۆکانی کوردستانیش بەشداری دەکەن، هەروەها زانکۆی ئیشقی تایبەت لە شاری هەولێر کە بەشداری کۆنفڕانسەکەی کردوە و ئاسانکاری میوانداریەتی بە هاوکاری زانکۆی فاتح بۆ شاندی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەروار :٢٠١٥/٦/٧