![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-08/1_2.jpg?itok=7bSAOv5L)
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ( د٠یوسف اسماعیل مولود) به‌خشی.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازی له (د. یوسف اسماعیل مولود) مامۆستا له كۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی شارستانی كرد، بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌ڕێزیان له پله‌ی ( پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) بۆ پله‌ی ( پڕۆفیسۆر).
سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د. یوسف اسماعیل مولود ) زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر