بەپێی ڕیزبەندی نێودەوڵەتى بۆ ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان؛ زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، پێشەنگی زانکۆکانی کوردستانە
لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (University Ranking by Academy Performance)، کە بە (URAP) ناسراوە هەریەک لە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان توانیویەتی پلەى یەکەم بەدەست بهێنن.
ئەو ڕیزبەندییە کە تایبەتە بە ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان و تێدا زانیارى لەبارەى (3000) زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا کۆکراوەتەوە و لەسەر بنەماى (٦) پێوەرى ئەکادیمى نمرەى گشتى هەر زانکۆیەک دەکراوە و، بۆ ساڵى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕیزبەندییان بۆ کراوە، لەسەر ئاستى عێراق (١٤) زانکۆ ناویان تۆمارکراوە.
ڕیزبەندی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (URAP) ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە، لە ساڵى (٢٠٠٩) لە پەیمانگەی زانیاری لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە. ئەندامانی تیمی (URAP) توێژەرن لە (METU)، کە خۆبەخشانە وەک خزمەتگوزارییەکی گشتی بەشداری لە تاقیگەی توێژینەوەی (URAP) دەکەن. ئامانجی سەرەکی (URAP) بریتییە لە پەرەپێدانی سیستمێکی ڕیزبەندی بۆ زانکۆ جیهانییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئەدای ئەکادیمی کە ڕەنگدانەوەی کواڵتی و چەندایەتی بڵاوکراوە زانستییەکانیان بێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەم ئامانجە، (URAP) لە ساڵى (٢٠١٠)ەوە ساڵانە ڕیزبەندی جیهانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بڵاودەکاتەوە.
بۆ بەدەستهێنانى زانیارى زیاتر لەبارەى پێوەرە ئەکادیمیەکان و چۆنیەتى ڕیزبەندکردنى زانکۆ و پەیمانگەکانى خوێندنى باڵا دەتوانن لەم خشتەیە بڕوانن و، کلیک لەو بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
*journals that include more than 1000 authors are excluded
For more information about the 2023-2024 ranking, visit the following page:
https://urapcenter.org/.../2023-2024/World_Ranking_2023-2024
For more information about the Methodology, visit the following page: