![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-06/viber_image_2022-06-01_13-12-13-.jpg?itok=JHcVux2c)
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١ی ٦ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( نێچیرڤان كه‌لاری)، سكرتێری یه‌كێتی قوتابییان و شاندی یاوه‌ری كرد، كه شانده‌كه پێكهاتبوون له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و نوێنه‌رانی قوتابییان.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه (نێچیرڤان كه‌لاری) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكانی پێشووی به‌رزنرخاند له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی پابه‌ند بوون به ده‌وامی قوتابییان له كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بۆ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كه‌مته‌رخه‌می پابه‌ند نه‌بوونی قوتابییان له وانه‌كان.
له كۆتاییدا پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی سكرتێری یه‌كێتی قوتابییان و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه خزمه‌تكار بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.