پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لهكونسڵى گشتى هیندستان له‌هه‌ولێر كرد.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ له‌سه‌ره‌تادا باسى له‌مێژووى زانكۆ كرد له‌پاشاندا باس لهدۆستایهتى له‌نێوان گه‌لى كورد و گه‌لى هیندى كرا، كه له‌ڕووى كلتوورییه‌وه له‌یه‌كتر نزیكه، هاوكات كونسڵى گشتى باسى له‌كردنه‌وه‌ى كوڕنهرێكى وڵاتى هیند كرا، وه‌ك كردنه‌وه‌ى كتێبخانه و فیلمى هیندى به‌ژێر نووسى كوردى و دانانى ژماره‌یه‌ك لهپۆستهرى گاندى كه تیایدا باس له ئاشتى و پێكه‌وه ژیان ده‌كات، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌ناردنى شانده‌كان كرا بۆ وڵاتى هیندستان تا له‌نزیكه‌وه باس له‌ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى مێژوویى و جوگرافى بكات تا گه‌لى هیندى ئاشناى ببێت. هه‌روه‌ها شاره‌زایانى وڵاتى هیند له‌كوردستاندا چه‌ندین سمینار پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌لایى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت بهئاڵوگۆڕكردنى بیروڕاكان، تا هه‌ردوو لا سوود له‌ئه‌زموونى یه‌كتر وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تى وڵاتى هیندستان له‌زۆر رووه‌وه پیشكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى دیداره‌كه بوو.