![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-04/1000018583.jpg?itok=AD9Ojmxo)
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاگری سەرجەم کۆلێژەکانی ئێواران کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۷ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاگری سەرجەم کۆلێژەکانی ئێواران کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە سەرجەم ڕاگری کۆلێژەکانی ئێوران ئامادەی بوون سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندوبوونیان گفتوگۆی دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوون و باشترکردنی کاروباری کارگێڕی و خزمەتکردنی قوتابییان کرد و سەرجەمیان کۆبوونەوەیەکەیان بە گرنگ وەسفکرد.