![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-04/viber_image_2022-04-10_11-44-05-_1.jpg?itok=0d64XFYy)
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی بەسەر کردەوە
لە بەردەوامی کار و چالاکیەکان بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە ڕەوشی توێژینەوەکان و پێشکەوتنی ئاستی تەکنەلۆجیا . پ.ی.د کامەران یونس محمد ئەمین سەردانێکی مەیدانی بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدینی کرد و لەلایەن د.کارزان محمد پێشوازی لێکرا.
ھاوکات سەرۆکی زانکۆ سەنتەری توێژینەوەی بە مۆڵگەیەکی زانستی لێکۆڵینەوە لە بواری زانستی کرداری و کۆمەڵایەتی و کۆمپیوتەری وەسف کرد و کارەکانی ئەم سەنتەرەی بەرز نرخاند و بەڵێنی چارەسەر کردنی کەم و کوڕیەکانی سەنتەرەکەی دا .
لەکۆتایدا د.کارزان سوپاسی پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینی کرد و سەردانەکەی بەگرنگ زانی .
جێگای باسە سەنتەری توێژینەوە لە چوار بەش پێکھاتووە ( توێژینەوەی زانستی پوخت،توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی، شیکردنەوەی داتا و کۆمپیوتەر،گرانت و توێژینەوەی ھاوبەش) ، کە بۆشاییە زانستیەکان دیاریدەکەن و لێکۆڵینەوەی تێدادەکەن و ئەنجامەکان دەخرێنە ڕوو.