![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-08_19-43-46-_4.jpg?itok=xR9bJBCf)
سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلیژی زمان و کۆلیژی ئادابی کرد
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەمیانی سەردانەکانی بۆ کۆلیژەکان، سەردانی کۆلیژی ئاداب و کۆلیژی زمانی کرد.
لەنێوەندی سەردانەکەی لەگەڵ هەر یەک لەراگری کۆلیژی زمان و راگری کۆلیژی ئاداب کۆبۆوە، لەنزیکەوە ئاشنای بەڕێوەچوونی پروسەی خوێندنی لەکۆلیژەکان بوو، هاوکات باس لەکار و چالاکییەکانی هەردوو کولیژ کرا.
لەپاشان سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری راگری کۆلیژی زمان و راگری کۆلیژی ئاداب سەرداانی بەشەکانی کۆلیژی کرد و لەنزیکەوە گوێی لەمامۆستایان گرت، هەروەها باس لەگرفت و کێشەکانی پرۆسەی خوێندن کرا.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆ لەنێوەندی سەردانەکەیدا لەگەڵ قوتابییاندا چەندین گفتوگۆی ئەنجامدا، هاوکات گوێی بۆ هەموو راوبۆچوونەکان گرت، بەڵینی پێدان لەئایندەیەکی نزیکدا کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکرێ.