![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-03/viber_image_2022-03-03_12-29-09-.jpg?itok=h18zrMaa)
پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردانی کۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی كرد
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ گشت بەشەکانی .کۆلێژ ئەنجامدا
.ئه‌م كۆلێژه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شه‌كانیش بریتین له شه‌ریعه، په‌روه‌رده ، دیراسات، جێگای باسه ئه‌م كۆلیژه 887 قوتابی له‌خۆده‌گرێ
ھاوکات ڕاگری کۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەکارەکانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیدا ھەموو ھەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەدین