![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2021-04/2021-04-26_at_10.58.01_am.jpg?itok=dggPAT2q)
لەبەردەوامی چاودێری تەندورستی و خۆپارێزی و لەژێر رۆشنایی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، تیمی بنکەی تەندروستی زانکۆ، بەئامادەبوونی پ.د. شێروان ساڵح یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، سەردانی بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی کوڕانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێریان کرد، ئەمەو تیمی تەندروستی بنکەی زانکۆ پشکنینی پەتای کۆڕۆنایان بۆ ژمارەیەکی زۆری قوتابییان ئەنجامدا، لەمبارەیەوە یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، کار و چالاکییەکانی ئەو بنکەیەی بەرز نرخاند، پشتگێری تەواوی دەربڕی بۆ هەر پرۆسەیەکی تەندروستی، کە لە زانکۆدا ئەنجامی دەدەن.