![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-04/1000018464.jpg?itok=0ac5dDir)
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە یادی شەست و پێنج ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بهڕێزان سهرنووسهر و ڕۆژنامهنووس و كارمهندان و ستافی ڕۆژنامەی خەبات بەناوی خۆم و ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین
بهبۆنهی ٦٥ ساڵهی دهرچوونی ڕۆژنامهی "خهبات" گهرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
لەم یادە گرنگ و پڕ شانازییەدا بە گرنگی دەزانم باسی ڕۆڵی ڕۆژنامەی خەبات بکەم لە خزمەتکردنی بەردەوامی زانکۆی سەلاحەدین و گرنگیدان بە ستاف و مامۆستایانی زانکۆ.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر