![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2020-12/res-sue-iraq1.jpg?itok=BYY78fla)
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، ۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌وتوو له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆدا سازكرا، ئه‌مه‌و ئه‌م ۆركشۆپه بهپێِى پرۆتۆكۆلێكىهاوكارى و هه‌ماهه‌نگى واژوو كرا‌و له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌لعێراقییه ئه‌نجام ده‌درێ، ماوه‌ى ۆركشۆپهكهش چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مه‌به‌ستیش لهئهنجاندانى فێركردنى چۆنیه‌تى نووسین و نامه و تێزهكانه له‌لایه‌ن قوتابیانى ماسته‌ر و دۆكتۆرا، هاوكات ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌لعێراقییه له‌و ۆركشۆپه ئاماده‌بوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌چوونى باسه‌كان چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ى ده‌كرا، ئه‌مه‌ش وایكرد، كه‌شى نێو ۆركشۆپهكه زیاتر تێروته‌سه‌ل بێ و زانیاریه‌كى زۆر به‌هه‌موو لایه‌ك بدرێ، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى نووسینى نامه‌كانى ماسته‌ر و تێزه‌كانى دكتۆرا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م ۆركشۆپه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى ئاماده بوو.