![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-07/viber_image_2022-07-06_23-31-41-.jpg?itok=j1rNx0LL)
له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ مه‌ڕاسیمێك بۆ خانه‌نشینبوونی خوجی یوسف بیا به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی ٦ ی ٧ ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ( مازن مصطفی) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی زانكۆ مه‌راسیمێكی شایسته بۆ خانه‌نشینبوونی (خوجی یوسف بیا ) فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ڕۆڵ و پێگه‌ی ناوبراوی به‌رزنرخاند له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م بهڕێوهبرایهتییهی كرد، كه وه‌ك تیمێكی كاریگه‌ر كار بۆ سه‌ركه‌وتنی زانكۆ و كاروباری فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆخواستن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.