![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2021-02/sue-ir-001.jpg?itok=Lu1BGSyK)
له نێوه‌ندى پرۆگرام و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانى و عه‌ره‌بى و عێراقییه‌كان، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌وڵده‌دات بۆ زیاتر بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست و توێژینه‌وه‌ى زانستى، هاوكات پێشبڕكێ كردن له‌نێوه‌ندى زانكۆكان، بۆ ئه‌مه‌ش د.عیسام خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان، به‌شێوه‌ى ئۆنلاین، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لى له‌گه‌ڵ زانكۆى ئوردنییه و زانكۆى ئهلبهلقا له‌وڵاتى ئوردن كرد، ئه‌مه‌ش به‌به‌شداریكردنى زانكۆى وانگنگن هۆڵه‌ندى، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش له‌چوارچێوه‌ى پرۆگرامى هه‌ماهه‌نگى و به‌خشین، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هۆڵه‌ندییه‌وه پشتگیرى دهكرىَِ تا پرۆژه و توێژینه‌وه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.